به‌شدار قادر سالح له‌شاری هه‌ولێر ٠٩-٠٣-١٩٧٩ له دایك بووه و تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی خوێندووه. هانده‌ری گه‌وره‌ی باوكی بووه ، كاك سه‌ید قادر كه خاوه‌نی وێنه‌گای به‌شداره له هه‌ولێر. له ساڵی ١٩٩٥ ده‌ستی كردووه به كاری هونه‌ری و له‌م پێشانگایه‌نه به‌شداری كردووه :
یه‌كه‌م پێشانگا ١٩-٠٦-١٩٩٦ له گه‌له‌ری میدیا له شاری هه‌ولێر به به‌شداری ٣٠ هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری فۆتۆگرافی. ئه‌م پیشانگایه له‌لایه‌ن یه‌كێتی وێنه‌گرانی كوردستان كرابۆوه. له دواڕۆژی پێشانگاكه هه‌ر له‌لایه‌ن یه‌كێتی وێنه‌گرانی كوردستان خه‌ڵات كران .
ساڵی ١٩٩٨ توانی به هاوكاری به‌ڕێز به‌كر نه‌بی له پیشانگای دووه‌م به‌شداری بكات.
هه‌ر له هه‌مان ساڵ ١٩٩٨ توانی یه‌كه‌م پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی بكاته‌وه له ژێر ناوی " چاوه‌كانم سروودی ووڵای به‌فرن " كه چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له گه‌له‌ری میدیا - هه‌ولێر، به‌هاوكاری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان .
ساڵی ١٩٩٩ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك به‌كر پێشانگایه‌كی تری كرده‌وه له سۆران .
هه‌ر له ساڵی ١٩٩٩ دوو پیشانگای تایبه‌تی خۆی له گه‌له‌ری میدیا-هه‌ولێر كرده‌وه.
ساڵی ٢٠٠٠ چواره‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی كرده‌وه له كۆلیژی ماف به یارمه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ژێر ناوی " جوانی سروشت له چاوی كامیرادا " وه دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو .
ساڵی ٢٠٠١ به‌بۆنه‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وێنه‌كانی نمایش كران له ژێر ده‌وری قه‌ڵای هه‌ولێر .
ساڵی ٢٠٠٣ پێشانگای چواره‌می له شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا له هۆڵی ئابند ئهكادێمی كرده‌وه .
ساڵی ٠٢-٠٦-٢٠٠٤ له‌شاری سخیدام - ڕۆته‌ردام له هۆڵه‌ندا پێنجه‌م پیشانگای خۆی كرده‌وه كه ٦ هه‌فته به‌رده‌وام بوو، له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی ئه‌م شاره‌دا و له ژێر ناوی " به‌هه‌شتێكی دزراو " .